شەپۆلەکانی تیشکی سپی کە بەهۆی دنەدانی گەردیلەکان و ئەتۆمەکانی مادەوە دروس دەبن لە درێژایی (ئەوپەری سوور) دەس پێدەکات، بە تیشکەکانی تری دروسکەری تیشکی سپی دەگات و پاشان بە تیشکەکانی (خۆارەوەی) وەنەوشەیی دێتە قەتاندن.
لە دابەش کردنێکی گشتیا، بە پێ هێزی ناسینی چاوی مرۆڤ، رەنگەکانی شەبەنگی روناکی سپی بە حەوت رەنگ دابەش دەکرێن کە بریتین لە: مۆر، شینێگ نزیک بە مۆر، شین، سەوز، زەرد، پرتەقاڵی، و سوور. ئاشکەرایە کە مەودای دیاریکراوێک لە نێوان ئەم رەنگانە بوونی نییە و هەر رەنگێگ بەرە بەرە دەبێتە رەنگێکی دیکە.
تیشکی سپی لە راستیا لە شەبەنگی تەواو رەنگەکانی دیکە پێکهاتووە، هەر شتێکی رەنگدار کاتێک ئەکەوێتە بەر تیشکی سپی رەنگێگ هاوشێوەی خۆی ئەنێرێت و رەنگەکانی دیکە بەرەو لای خۆی دەکێشێت. دەبێت بزانین دروس بوونی رەنگ دیاردەیەکە کە پەیوەندی بە تیشک یان روناکیەوە هەیە نە بە تەنی شتەکەوە.
ئەو رەنگانەی رایکێشاوە تەواوکەری رەنگە نێردراوەکانن. چۆنکە بە تێکەڵ بوونی ئەوانە لەگەڵ یەک رەنگی سپی پێک دێت. رەنگی شین سوور و زەرد رەنگە سەرەکیەکانن. و رەنگە تەواوکەرەکان لە رەنگە سەرەکیەکان پێکهاتوون. کە بریتیە لە ئەرخەوانی واتە سووری مەیلەو مۆر، زەرد و مەیلەوشین. هەر رەنگێک تەواوکەر لەگەڵ ئەو رەنگە سەرەکیەی بەرانبەری خۆی بەیەکەو تیشکی سپی درۆسدەکەن
“رەنگە سەرەکیەکان و رەنگە تەواوکەرەکان”
کاتێک لەسەر تیشک یان روناکی قسە ئەکەین ئاماژە بە دوو کەتەگۆری دەکەین: یەکیان بەهێزی تیشک و ئەویتریان گەرمی رەنگەکەیە
بەهێزی تیشک هەمان رێژەی روناکی تیشکە کە بەسراوە بە سەبەبی جوراوجورەوە و لە ڕێگای “تیشک پێوەوە” دەپێورێت. یەکێنی پێوانی تیشک، لوکس (Lux) یان فوت کەندێل ( Foot Candle)ە کە بە پێ پپێناسەی، تیشکی مۆمێک کە یەک متر چوارگوش لە مەودای یەک متریەوە روناک بکات یەک لوکسە، و تیشکی مۆمێک کە پانایەک بە ئەنازەی یەک فوت چوارگۆش لە مەودای یەک فوتی روناک بکات، یەک فوت کەندێڵە.
بەڵام پلەی تاووتینی ڕەنگی ڕووناکی ڕەنگێکە کە هەر شتێک لەبەر تین وێکەوتوویی و بەرهەمی ڕووناکی لە ئاستی جیاوازدا لە خۆی دەنوێنێت کە بە کێلڤین میتر پێوانە دەکرێت و یەکەی ئەو ئاستی دەرەجەی کێلڤینە.
نووسین: نادر،ع