بەرهەم ساڵح لە سەردانێكی گوماناوی گەیشتە ئەنكەرە.


ئەردۆغان دەڵێت؛ بۆ لەناوبردنی پەكەكە لەگەڵ بەرهەم ساڵح گەیشتینە ڕێکەوتن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا رایگەیاند لەگەڵ بەرهەم ساڵح گەیشتووەتە ڕێكەوتنێكی دووقۆڵی بۆ لەناوبردنی پەكەكە(پارتی کرێکارانی کوردستان).

ڕۆژی پێنجشەم بەرهەم ساڵح لە سەردانێكی گوماناوی گەیشتە ئەنكەرە، ناوەندە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقیش ئاماژەیان بەوە داوە كە ئەم سەردانە بۆ لێدانی پەكەكە و باڵەكانی پەكەكەیە لە عێراق و سووریا، ئەردۆغان ئەم ئێوارەیە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، دووپاتی لەسەر ئەم بۆچوونە كردەوە و رایگەیاند لەگەڵ بەرهەم ساڵح ڕێكەوتووین بۆ لەناوبردنی پەكەكە.

ئەردۆگان رایگەیاند “لەگەڵ عێراقدا گەشە بە پەیوەندییە ئاسایشی و بازرگانی و سەربازییەكانمان دەدەین. لە هەمووی گرنگتر لەبارەی ئەمنیەوە، بۆ لەناوبردنی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی داعش و پەكەكە لەگەڵ بەرهەم ساڵح گەیشتووینەتە ڕێکەوتن.