ئەڵمانییەک به ئۆتۆمبێلەکەی هێرش دەكاته سەر هاوڵاتییان


کەسێکی بە رەگەز ئاڵمانی لە ئاهەنگی سەری ساڵدا بە ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هێرشده‌كاته ‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكی بیانی به‌و هۆیه‌وه‌ دوو ئەندامی دوو خانه‌واده‌ی كورد بوونه‌ قوربانی و دۆخی یه‌كێكیان خراپه‌.

بە پێ گوتەی پۆلیس هێرشبەرەکە کەسێکی رەگەز پەرەستی بە رەچەڵەک ئاڵمانیە پێشتر پیلانی دارژاندووە کە شەوی ئاهەنگی سەری ساڵ بە ئۆتۆمبێل هێرش بکاتە سەر بیانیەکان.
دوای ئەو روداوە بە خێرا چوەتە شارێکی دیکە بە ناوی ”ئیسن” و لەوێش هێرشیکردووەتە سەر چەند کەسێک، بەڵام لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
بە وتەی چەند شایەت حاڵێک کە لەوێ بوون ئەوترێت کەسەکە ئامانجی ئەوە بووە کە خەڵکی زۆر بکاتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەیەوە و بیانکوژێت بەلام سەر کەوتو نەبووە لە کارەکەی تەنها لە چەند کەسیدا